سەرۆکوەزیرانى یۆنان: ببینن چۆن بەیانییەک ئەردۆغان بە بیستنی راستییەکی تاڵ بەخەبەر دێت

وەڵامی یۆنان بۆ هەڕەشەکانی تورکیا

زووم:

“ئەوانەی دەڵێن: شەوێک لەناکاودا هەڵدەکوتینە سەرتان.. پێویستە ئەوە بزانن کە خۆیان بەیانییەک بە بیستنی راستییەکی تاڵ بەخەبەردێن” ئەمە وەڵامی سەرۆکوەزیرانی یۆنانە بۆ هەڕەشەکانی رەجەب تەیب ئەردۆغانی سەرۆکی تورکیا.

کریاکۆس میچۆتاکیس، سەرۆکوەزیرانی یۆنان، لە سەردانێکیدا بۆ یەکێک لە فڕۆکەخانە سەربازییەکانی وڵاتەکەی، وەڵامی هەڕەشەکانی سەرۆکی تورکیای دایەوە، کە گوتبووی “شەوێک لە ناکاو هەڵدەکوتینە سەرتان”. سەرۆکوەزیرانی یۆنان گوتی، “ئەوانەی هەڕەشە لە یۆنان دەکەن، بەیانییەک بە بیستنی راستییەکی تاڵ بەخەبەردێن”.

لە مانگی ئەیلولی ساڵی رابردووەوە پەیوەندییەکانی نێوان تورکیا و یۆنان گرژیی زیاتری تێکەوتووە

ئاڵۆزبوونی پەیوەندییەکانی نێوان یۆنان و تورکیا ئەوکاتە گەیشتە لوتکە، کە لە مانگی ئەیلولی ساڵی رابردوودا، فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا سنوری ئاویی یۆنانیان بەزاند، لەبەرامبەردا هێزی ئاسمانیی یۆنان سیستەمی دژە موشەکییان جێگیرکرد، ئەمەش بەرپرسانی تورکیای توڕەکرد.

ئەوکات رەجەب تەیب ئەردۆغان، هۆشداریی دایە بەرپرسانی یۆنان، کە ئەگەر هەڵەیەک بکەن، “شەوێک لەناکاودا هەڵدەکوتنە سەر ئەسینا”ی پایتەختی یۆنان.

هەڕەشەکانی ئەردۆغان، ناڕەزایی وڵاتانی رۆژئاوا و بەتایبەتی ئەمریکای بەدوای خۆیدا هێنا. یەکێک لە هۆکارەکانیش کە کۆنگرێسی ئەمریکا رەزامەندی لەسەر فروشتنی فڕۆکەی ئێف16 بە تورکیا پەسەند ناکات، ئەوەیە کە پێی راگەیاندووە، مەترسی هەیە فڕۆکەکانی لەدژی یۆنانی هاوپەیمانیان بەکاربهێنێت.

هەواڵی زیاتر

Back to top button