سەرۆکوەزیرانە گەنجەکەی نیوزلەندا دەستیلەکاركێشایەوە

"چیدیکە توانای نەماوە دادپەروەرانە ئەو پۆستە گەورەیە بەڕێوەببات"

جەسیندا ئاردرن، سەرۆکوەزیرانی نیوزلەندا دەستی لەکارکێشایەوە. لە ساڵى 2017ەوە سەرۆکوەزیرانە، رۆژى 7ى شوبات کۆتا رۆژى کارەکەى دەبێت.

جەسیندا ئاردرن لە کۆنفرانسێکى رۆژنامەنویسیدا رایگەیاند، چیتر توانای نییە لە پۆستەکەى بەردەوام بێت.

یەکەم گەنجترین ژنە سەررۆکوەزیرانی جیهانە

 جەسیندا ئاردرن، سەرۆکوەزیرانی نیوزلەندا

دەڵێت، خۆم ئەو بڕیارم داوە. سەرکردایەتیکردنی وڵاتێک بە بەهاترین کارە کە کەسێک هەیبێت، بەڵام پڕ ئاڵنگاری ترین کارە.”

ئاردنی تەمەن 42 ساڵ یەکەم گەنجترین ژنە سەررۆکوەزیرانی جیهانە و لە ساڵی 2017 دا و لە تەمەنی 37 ساڵیدا بۆ بەسەرۆکوەزیرانی ئەو وڵاتە.

تەنها ساڵێک لەدوای وەرگرتنی پۆستی سەرۆکوەزیران ئاردن منداڵی دەبێت و دەبێت بە دووەم سەرۆکوەزیرانی ژن لە جیهاندا، لە دوای سەرۆکوەزیرانی پێشووی پاکستان بەینەزیر بۆتۆ، کە لە ساڵی 2007 کوژرا،  کە لەماوەی پۆستەکەیدا منداڵی ببێت.

ئاردرن وەک کەسایەتییەکی ماندوو و سادە لە وڵاتەکەیدا سەیرکراوە، تەنانەت لە کاتی منداڵبوونەکەشیدا لە نەخۆشخانەیەکی حکومیدا خەوێندراوە و لەو ماوەیەشدا ئەرکەکانی سەرۆکوەزیرانی بۆماوەی شەش هەفتە بۆ جێگرەکەی جێهێشتبوو.

ئەو گوتى: دڵخۆشم ماوەی شەش ساڵ توانیومە ئەو ئاڵنگارییە گەورەیە بەڕێوە ببەم. دەشڵێت من مرۆڤم “سیاسەتمەداران مرۆڤن. ئێمە هەموو ئەوەی لە تواناماندایە دەیکەین. بەڵام کاتی ئەوە هاتووە ژیان بکەم و کات بۆ خۆم تەرخان بکەم.”

لە ساڵی 2020 بۆ خولی دووەم هەڵبژێردرایەوە و یەکێک لەسەرکەوتنەکانی ئەوەبوو کە حکومەتەکەى توانی روبەڕوی کۆرۆنا ببێتەوە، کە ئەوکات زۆرێک لە وڵاتان بەدەستیانەوە دەناڵاند.

راگەیاندنی دەستلەکارکێشانەوەی ئاردرن، شەپۆلێکی پشتیوانی فراوانی لە سۆشیال میدیا بەدوای خۆیدا هێنا. لەلایەن سەرکردە سیاسییەکانەوە، زۆرێک ئاماژەیان بەو میراتە کرد کە لە سیاسەتدا بۆ ژنان بەجێیدەهێڵێت.

ئەنتۆنی ئەلبانیز، سەرۆکوەزیرانی ئوسترالیا لە تویتێکدا ستایشی ئاردنی کردووە و رایگەیاندووە، “بە عەقڵ و هێزەوە نیشانی جیهانی داوە کە چۆن سەرکردایەتی بکات” و “هاوڕێیەکی گەورە بووە بۆ من.”

 

جەستن ترودۆ، سەرۆکوەزیرانی کەنەدا لە تویتەر وێنەیەکی خۆی و ئاردنی بڵاوکردووەتەوە کە تێیدا پیاسە دەکەن و دەڵێت “سوپاس بۆ سەرکردایەتییە هەماهەنگی، هاوڕێیەتی، هاوسۆزی، بەزەیی، بەهێزی و جێگیرییەکەت لەماوەی چەند ساڵی رابردوودا.”

ئاماژەی بەوەشکردووە “ئەو جیاوازییەی ئێوە دروستتان کردووە، بێئەندازەیە.”

 

هەواڵی زیاتر

Back to top button