زووم دەستی بە جانتاکەی مەکگۆرک گەیشت

لەکاتی هەر جوڵە یاخود دروستبوونی ناکۆکییەکدا لە هەرێمی کوردستان، ناوی برێت مەکگۆرک دێتەوە سەر زاری میدیای کوردی، جا بە هاتنی بێت بۆ ناوچەکە یاخود وەکو فریادڕەسێک بێت  بۆ دۆخەکە.

ئەمجارەیان لەگەڵ قوڵبوونەوەی ناکۆکییەکانی نێوان یەکێتی و پارتی، مەکگۆرک هەم سەردانی هەرێمی کرد و هەم وەکو فریادڕەسێکیش دەرکەوت.

برێت مەکگۆرک رێکخەری کۆشکی سپی بۆ ئاسایشی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باکووری ئەفریقیا، لە سەردانەکەی ئەمجارەیدا بۆ هەولێر، جیاوازیی لەنێوان دوو لایەنە رکابەرەکەی هەرێمی کوردستاندا نەکرد، بە جیا لەگەڵ باڵاترین سەرکردەکانی یەکێتی و پارتیدا کۆبوونەوەی کرد.


لەسەر ئاستی سەرۆکایەتیی هەرێم چاوی بە نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێم کەوت، لەسەر ئاستی حکومەتیش سەردانی ماڵی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکوەزیرانی کرد.

بە گوێرەی زانیارییەکانی زووم-یش بە تەلەفۆن قسە لەگەڵ مەسرور بارزانی سەرۆکوەزیران دەکات، لەسەر ئاستی حزبەکانیش بە جیا لەگەڵ هەریەک لە مەسعود بارزانی سەرۆکی پارتی و بافڵ تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتی کۆبووەوە.


زووم لە زاری سەرچاوەیەکی ئاگادار لە کۆبوونەوەکانی ئەمڕۆوە ئاشکرایدەکات:
برێت مەکگۆرک کە نزیکەی 20 ساڵە لە کاروبابری ناوخۆی عێراقدا کاردەکات،
سێ دۆسیەی بەدەستەوە بووە و لەگەڵ بەرپرسانی هەرێمی کوردستاندا گفتوگۆی لەبارەوە کردوون.


سێ دۆسیەکە بریتی بوون لە وزە، ئاسایش، ناکۆییەکانی یەکێتی و پارتی لەنێو حکومەتی هەرێمدا.


مەکگۆرک لەگەڵ هەردوو سەرۆکی یەکێتی و پارتیدا باسی لە ناکۆکییەکانی نێوان هەردوو حزبەکە کردووە،
دواتریش لەگەڵ جێگری سەرۆکوەزیران هەمان بابەتی لەسەر ئاستی حکومی باسکردووە، مەکگۆرک بە روونی پێی گوتوون پێویستە ناکۆکییەکانیان نەهێڵن و رێکبکەون.

 

 

 

هەواڵی زیاتر

Back to top button