سەرۆکوەزیرانى بەریتانیا یاسای دیاریکردنی جێندەری لەلایەن پەرلەمانی سکۆتلەنداوە راگرت

مانشێتى بەشێک لە رۆژنامە ئینگلیزییەکانی ئەمڕۆ، 17ى کانوونى دووەمى 2023

گاردیان

  • ئەفسەرێکی پۆلیسی لەندەن بەهۆی دەستدرێژیکردنەسەر 12 ژن، بەتۆمەتی دەستدرێژی و تیرۆر زیندان دەکرێت
  • سەرۆکوەزیرانى بەریتانیا یاسای دیاریکردنی جێندەری لەلایەن پەرلەمانی سکۆتلەنداوە راگرت
  • بەهۆی پێکدادانى دوو پاس لە وڵاتی سەنیگالی ئەفریقا، 22 کەس گیانیان لەدەستدا

یابان تایمز

  • یابان، جگە لە رێککەوتنی لەگەڵ ئەمریکا، چاوی لە هەنگاوی زیاترە بۆ رێگریکردن لە مەترسییەکانی سوپای چین
  • هەردوو کۆمپانیای ئیسای یابانی و بایۆجینی ئەمریکی بەرهەمهێنەری دەرمانی زەهایمەر، داوایان لە وەزارەتی تەندروستی یابان کردووە رێگەیان بدات دەرمانەکە دابین بکەن
  • سەرەڕای راگرتنی پێدانی ڤیزا بە هاوڵاتیانی یابانی، چین لەهەندێک حاڵەتدا جیاکاریکردووە ڤیزای بە هەندێک گەشتیاری یابان داوە

چاینە دەیلی

  • شی جینپینگی سەرۆکی چین، داوا لە سیاسەتمەدارانی دەرەوەی پارتەکەی، پارتی کۆمۆنیستی چین، دەکات کە رۆڵی گەورەتر ببینن لە یەکگرتووی و بەهێزی وڵاتەکەی
  • بەگوێرەى سەرژمێرییەک ژمارەی لەدایکبوون لە چین لە ساڵی رابردوودا لە 10.6 ملیۆنەوە بۆ 9.5 ملیۆن کەمیکردووە
  • بۆ یەکەمجار لە عێراق تاقیکردنەوەی هەڵسەنگاندنی توانستی زمانی چینی بۆ خوازیارانی زمانەکە لە بەغدا بەڕێوەچوو

یو ئێس ئەی تودەی

  • لە دوو ساڵی داهاتوودا ئەمریکا توشی چەقبەستوویی سیاسی دەبێت و خەڵکەکەى لە سیاسەتی ناوخۆی وڵاتەکەیان نارازین
  • بەهۆی کاریگەرییەکانی لافاو و نەبوونی کارەبا رێژەی ئامادەبوونی خوێندکارانی ویلایەتی کالیفۆرنیا لە قوتابخانەکان کەمبووەتەوە
  • کۆماری و دیموکراتەکانی ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمریکا لەسەر فایلە نهێنییەکانی ترەمپ و بایدن لە شەڕدان

هەواڵی زیاتر

Back to top button