بانکى جیهانى: ئابورى چین لەمساڵدا 43% بەرزدەبێتەوە

فایلە نهێنییەکانى بایدن و ترەمپ، ململانێی کۆماری و دیموکراتەکان توندتر دەکات

یۆئێس ئەى تودەى

  • بەهۆى دۆزینەوەى فایلە نهێنییەکانى بایدن و ترەمپ، ململانێی کۆماری و دیموکراتەکان لە کۆنگرێس توندتر دەبێت
  • بەهۆى گۆڕانکارییەکانى کەشوهەوا، دەرپاچەى گەورەى خوێ لە ویلایەتى بوتاى ئەمریکا لە پێنج ساڵى داهاتوودا وشک دەبێت
  • بەهۆى سەرما لە ویلایەتى ئەلاباما حەوت کەس گیانیان لەدەستداوە و ژمارەیەکى دیکەش تەندروستیان تێکچووە

چاینە دەیلى

  • بانکى جیهانى رایگەیاند، ئابورى چین لەمساڵدا 43% بەرزدەبێتەوە و باز بەسەر ئابورى جیهانیدا دەدات
  • چین ستایشی ئەو پەیوەندییە بەهێزەى دەکات کە لە چوار دەیەى رابردوودا لەگەڵ وڵاتى ئەنگۆلا هەیبووە
  • کەرتى گەشتیارى چین لە پشووەکانى بەهاردا بەرەوپێشچوونى بەرچاو بەخۆیەوە دەبینێت

یابان تایمز

  • بەرزبوونەوەى ژمارەى مردووان بەهۆى کۆرۆنا، مەترسییەکانى ئۆمیکرۆن لە یابان ئاڵۆزتر دەکات
  • ئەمریکا هەماهەنگى و توانا سەربازییەکانى لەگەڵ یابان فراوانتر دەکات
  • بەگوێرەى راپرسییەک 94%ى یابانییەکان دەڵێن نرخى شتومەک لەماوەى یەک ساڵى رابردوودا بەشێوەیەکى بەرچاو زیادی کردووە

گەڵف نیوز

  • سعودییە بەنیازە بۆ ئەمساڵ تەواوى سنورە وشکانییەکانى بەڕووى حاجییاندا بکاتەوە
  • بەشار ئەسەد دەڵێت، دەستپێشخەرییەکەى مۆسکۆ بۆ رێککەوتنى نێوان دیمەشق و ئەنقەرە دەبێت کۆتاییهێنان بێت بە داگیرکارییەکانى تورکیا لە سوریا
  • سعودییە بەنیازە پشت بە بەرهەمى یۆرانیۆمى ناوخۆى ببەستێت بۆ بەهێزکردنى کەرتى پیشەسازى و وزەى ئەتۆمى وڵاتەکەى

 

هەواڵی زیاتر

Back to top button